گلیسرین
گلیسرین
چییه ؟
گلیسرینی
پوخت شله‌یه‌كی
بێ ڕه‌نگ و بێ
بۆن و شێ هه‌ڵمژه
(هایگرۆسكۆپیك)
وتام شیرین و
لینجه. له
سه‌رچاوه
زانستییه‌كاند
به گلیسرین
یان گلایسرین
یان گلاسیرۆل
ناوده‌برێت،
به‌ڵام یه‌كێتی
نێوده‌وڵه‌تی
كیمیای پوخت
وكیمیای
كرداری(CAPUI) به
پرۆپه‌ین-٣،٢،١-تریۆل.
گه‌رده‌یله‌كه‌یشی
به‌م شێوه‌یه‌ی
لای خواره‌وه
ده‌رده‌بڕێت:
گلیسرین
یان له ڕێگه‌ی
پیشه‌سازییه‌وه
دروست ده‌كرێت
(پیشه‌سازی
پێترۆكیمیاوی)،
له‌م حاڵه‌دا
گلیسرینی
پوخت به‌رهه‌مدێت،
وه‌یان له
ڕێگه‌ی سروشتییه‌وه
(پیشه‌سازی
سابون و
بایۆدیزل)
لێره‌دا
گلیسرینی
خاو‌و به‌رهه‌م
ده‌هێنرێت و
پێویستی به
پاڵاوتن هه‌یه.
وه‌ك
دیاره
گلیسرین سێ
گروپی
هایدرۆكسیدی ( –OH)
هه‌یه، هه‌ر
ئه‌وانه‌ش ده‌بنه
هۆی ئه‌وه‌ی
كه توانای
توانه‌وه‌ی
هه‌بێت له
ئاودا، وه‌ك
پێشتر ئاماژه‌ی
پێكرا
گلیسرین شله‌یه‌كی
هایگرۆسكۆپیكه
(واته ئاوی
ناو هه‌وا – شێ-
هه‌ڵده‌مژێت):
له پله‌ی گه‌رمی
(١٧،٨ پله‌ی
سه‌دییه)دا
ده‌توێته‌وه
وله پله‌ی
(٢٩٠ سه‌دی)
دێته كوڵان و
هه‌روه‌ها
شیده‌بێته‌وه،
له گه‌ڵ ئاو
ئیسانۆلدا
تێكه‌ڵ ده‌بێت.
گلیسرین
توانای سوتانی
هه‌یه به‌ڵام
ئه‌گه‌ر له
پله‌یه‌كی گه‌رمی
به‌رزدا به‌ته‌واوی
نه‌سوتێت ئه‌وا
شی ده‌بێته‌وه
و ئه‌كرۆلاین –
كه مادده‌یه‌كی
كوشنده‌یه-
ده‌رده‌كات
له نێوان
(٢٠٠ بۆ ٣٠٠
پله‌ی سه‌دی).
به‌كارهێنانه
ته‌قلیدییه‌كانی
گلیسرینی
پوخت: -
گلیسرین
چه‌ندین به‌كارهێنانی
زۆر و فراوانی
هه‌یه وه‌ك له
دروستكردنی
گیراوه‌دا و
نه‌رمكه‌ره‌وه
و كارایه‌كی
جێگیر و شێكه‌ر
له
دروستكردنی
كێك و بسكویت
و ئایسكرێم و
پیشه‌سازی
توتن و گیراوه‌كانی
پێست و گیراوه‌ی
شوشتنی ده‌م و
ددان و له
ژماره‌یه‌كی
له‌بن نه‌هاتوی
ده‌رمانسازی و
جوانسازی و هه‌روه‌ها
وه‌ك ناوه‌ندێكی
پاراستنی
خڕۆكه‌ی سوری
به‌ستراو و
سپێرم و
بیلبیه‌ی چاو
و چه‌ندین
شانه و خانه‌ی
جیاواز، هه‌روه‌ها
به‌كارده‌هێنرێت
له مه‌ره‌كه‌بی
چاپه‌مه‌نی و
چه‌سپ و ڕه‌نگ
و ئه‌نتیفریز
و
نایترۆگلیسرین.
كاریگه‌ری
به‌رهه‌مهێنانی
گلیسرینی
خاو‌و وه‌ك به‌رهه‌مێكی
لاوه‌كی
بایۆدیزل: -
چه‌ندین
ڕاپۆرت و
توێژینه‌وه‌ی
جیا جیا كێشه‌ی
زۆری
گلیسرینی
خاویان له
بازاڕه‌كانی
جیهاندا
باسكردووه. هه‌روه‌ك
ده‌زانین
گلیسرینی خاو
به‌رهه‌می
لاوه‌كی
بایۆدیزل و
سابونه، هه‌روه‌ها
له‌گه‌ڵ گه‌شه‌كردنی
پیشه‌سازییه
ڕۆنییه‌كان
له ئاسیا به‌رهه‌مهێنانی
گلیسرین به
شێوه‌یه‌كی
زۆر زیادی
كردووه.
زۆرینه‌ی ئه‌و
به‌رهه‌مه
ڕه‌وانه‌ی
ووڵاته یه‌گرتووه‌كانی
ئه‌مریكا ده‌كرا،
به‌ڵام له‌به‌ر
گرانی نرخی
ناردنی شتومه‌ك
به پاپۆڕ بۆ
ئه‌مریكا،
ئێستا زۆربه‌ی
زۆری ده‌نێررێت
بۆ چین.
له
هه‌مان كاتدا
بازاری
گلیسرینی
پوخت له ئه‌مریكا
هه‌ندێك
شكستی
خواردووه.
كۆمپانیای
كیمیایی دۆو
كه یه‌كێك بو
له به‌رهه‌مێنه‌ره
گه‌وره‌كانی
گلیسرین. له
مانگی جانیره‌وه‌ی
٢٠٠٦ پرۆژه‌ی
به‌رهه‌مهێنانی
گلیسرینی له
ته‌كساس
داخست، ئه‌مه‌ش
به‌ڵگه‌یه‌كه
له سه‌ر
كاریگه‌ری ئه‌و
گلیسرینه‌ی
له‌گه‌ڵ
بایۆدیزلدا
دێته به‌رهه‌م.
به‌ڵام
كۆمپانیای
دۆو
پرۆژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی
گلیسرینی له
ئه‌ڵمانیا به
به‌رده‌وامی
كارده‌كات.
وه‌ك
ده‌ركه‌وتووه
كاریگه‌ری به‌رهه‌مهێنانی
گلیسرین وه‌ك
به‌رهه‌مێكی
لاوه‌كی
بایۆدیزل
ناتوانرێت
پشت گوێ
بخرێت، وه‌ك
ده‌بینین له‌م
دوو گرافه‌ی
خواره‌وه‌دا
چۆن بونی
گلیسرین له
بازاڕه‌كانی
ئه‌وروپا
(گرافی ١) و ئه‌مه‌ریكا
(گرافی ٢)زیادی
كردووه ته‌نها
له ماوه‌ی ده
ساڵدا (له
١٩٩٥ بۆ ٢٠٠٥ )
وه‌ك دیاره
له ئه‌ورپا
به ڕێژه‌ی
(٦٢٪) وه له ئه‌مریكا
به‌ڕێژه‌ی (
٣٥٪) زیادی
كردووه.
گرافی (٢) بڕی
گلیسرین له بازاڕه‌كانی
ئه‌مریكا
زۆری
ڕێژه‌ی
گلیسرین له
بازاڕه‌كاندا
بووه‌ته هۆی
دابه‌زینی
نرخه‌كه وه‌ك
ده‌بینین له‌م
گرافه‌ی
خواره‌وه‌دا
(گرافی ٣) كه
نرخی گلیسرین
له ئه‌وروپادا
له ساڵی
(١٩٩٥) ته‌نها
بۆ یه‌ك تۆن
(١٥٠٠ یۆرۆ)
بووه به‌ڵام
له ساڵی
(٢٠٠٥) بووه
به ده‌وروبه‌ری
(٤٠٠ یۆرۆ) بۆ
یه‌ك تۆن كه‌واته
ڕێژه‌ی دابه‌زینی
نرخی گلیسرین
ده‌گاته
نزیكه‌ی (٧٠٪).
به
هه‌مان شێوه
له ئه‌مریكا
نرخی گلیسرین
له ساڵی
(١٩٩٥) دا (١٠٥
سه‌نت) بووه
بۆ هه‌ر پاوه‌نێك
( نزیكه‌ی نیو
كیلۆ ده‌كات)
به‌ڵام له
ساڵی (٢٠٠٥)
بووه‌ته ته‌نها
(٤٠ سه‌نت بۆ
پاوه‌نێك)، به‌مه‌ش
ڕێژه‌ی دابه‌زینی
نرخی گلیسرین
له بازاڕه‌كانی
ئه‌مریكا ده‌گاته
نزیكه‌ی (٦٢٪).
نڕخی گلیسرین
له بازاڕه‌كانی
ئه‌وروپا و ئه‌مریكا
له (١٩٩٥ بۆ ٢٠٠٥
)