بایۆدیزل(دیزلی
– گازۆیلی- بایلۆجی)
بایۆدیزل
چییه؟
بایۆدیزل
سوته‌مه‌نییه‌كه
كه ده‌توانرێت
له بری
گازۆیل به‌كاربهێنرێت
له هه‌مو
ئامێر و مه‌كینه‌یه‌كی
دیزلدا به‌بێ
گۆڕانكاری یان
گۆڕانكارییه‌كی
زۆر بچوك له
ئامێره‌كه
یان له‌مه‌كینه‌كه‌دا
ده‌كرێت.
بایۆدیزل
تێكه‌ڵه‌ی چه‌ندین
ئه‌لكیل ئه‌سته‌ره
كه له ڕۆنی
ڕووه‌كی یان
ئاژه‌ڵی له
ڕێی پرۆسه‌ی
ئه‌سته‌ره‌كردن
به‌رهه‌م ده‌هێنرێت..
چۆن به‌رهه‌م
ده‌هێنرێت؟
سێ
ته‌كنۆلۆژیای
بنه‌ڕه‌تی هه‌یه
بۆ به‌رهه‌م
هێنانی
بایۆدیزل له
ڕۆن و چه‌وری
وه‌ك له
خواره‌و
ڕیزبه‌ندكراون:
-
١)
ئه‌سته‌ره‌پێكردنی
ڕۆن و ئه‌لكهۆڵ
به به‌كارهێنانی
تفتێكی به‌هێز.
٢)
ئه‌سته‌ره‌پێكردنی
ڕۆن و ئه‌لكهۆڵ
به به‌كارهێنانی
ڕاسته‌وخۆی
ترشێكی به‌هێز.
٣)
به گۆرانی
ڕۆن بۆ ترشی
چه‌ور
پاشانیش بۆ ئه‌لكیل
ئه‌سته‌ر
(بایۆدیزل) به
بونی ترش وه‌ك
یاریده‌ده‌ری
كارا.
به‌كارهێنانی
تفتێكی به‌هێز
(وه‌ك -
هایدرۆكسیدی
سۆدیۆم یان
هایدرۆكسیدی
پۆتاسییۆم) له
ئه‌سته‌ره‌پێكردنی
ڕۆن و ئه‌لكهۆڵ
به باوترین و
بڵاوترین
ڕێگه داده‌نرێت
بۆ به‌رهه‌مهێنانی
بایۆدیزل، ئه‌م
ڕێگه‌یه نه‌ك
هه‌رزانترین
و ئابوریترین
ڕێگه‌یه بۆ
به‌رهه‌مهێنانی
بایۆدیزڵ به‌ڵكو:
-
١)
به‌رزترین
ڕێژه‌ی
كارلێككردن و
به‌رهه‌مێنانی
هه‌یه بۆ
بایۆدیزل كه
ده‌گاته
(٩٨٪) به كه‌مترین
كات و هه‌روه‌ها
كه‌مترین
كارلێكی لاوه‌كی.
٢)
ڕاسته‌وخۆ ئه‌لكیل
ئه‌سته‌ر پێك
دێت به‌بێ هیچ
هه‌نگاوێكی
ناوه‌ندی.
٣)
كارلێكه‌كه
له پله‌یه‌كی
گه‌رمی نزم
(٦٥ بۆ ٧٠ سه‌دی)
و پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی
نزمدا (نزیكه‌ی
١،٤ باڕ) ڕوده‌دا.
٤)
پێویستی به
مه‌تیریالی
تایبه‌ت و نه‌شاز
نییه له
بنیادنان و
دروستكردنی
یه‌كه‌ی به‌رهه‌مهێنانی
بایۆدیزل.
كارلێكه
كیمیاییه‌كه‌ی
به‌رهه‌مهێنانی
بایۆدیزل له
ڕێی ئه‌سته‌ره‌كردن
وه به به‌كارهێنانی
تفتێكی به‌هێز
وه‌ك یاریده‌ده‌ری
كارا به‌م
شێوه‌یه‌ی
لای خواره‌وه‌یه:-
به‌شێوه‌یه‌كی
گشتی هه‌ر
(١٠٠ كگ) ڕۆنی
ڕووه‌كی له‌گه‌ڵ
(١٠ كگ) ئه‌لكهوڵ
كارلێك ده‌كه‌ن
و له ئه‌نجامدا
(١٠٠ كگ)
بایۆدیزل و
(١٠ كگ)
گلیسرین به‌رهه‌م
دێت.
سه‌رچاوه‌كانی
بایۆدیزل: -
زۆربه‌ی
زۆری جۆره‌كانی
ڕۆنی سروشتی
(ڕووه‌كی و
ئاژه‌ڵی) ده‌توانرێت
به‌كاربهێنرێت
بۆ به‌رهه‌مهێنانی
بایۆدیزل:
-
فه‌ریكه‌ی به‌روبومه
ڕۆنداره‌كان،
وه‌ك سۆیا و
تۆوی گوڵه‌به‌ڕۆژه
و گه‌رچه‌ك
جاترۆفا(له
هیندستان و
ئافریكا به‌رهه‌م
دێنرێت)، له‌گه‌ڵ
زۆر جۆری تر
له به‌روبومه
ڕۆنییه‌كان.
-
ڕۆنی ڕووه‌كی
به‌كارهاتو
له پیشه‌سازی
خوارده‌مه‌نی
و ڕیستۆرانه‌كان
وماڵه‌كان.
-
ڕۆنی ئاژه‌ڵی
و ڕۆنی ماسی.
-
هه‌روه‌ها چه‌ند
سه‌رچاوه‌یه‌كی
ئه‌لته‌رناتیڤی
تر كه په‌ره‌یان
پێده‌درێت وه‌ك
قه‌وزه و
تێكشكانی
مادده ئه‌ندامیه‌كان(ئۆرگانیك)
به گه‌رما
(سێرمه‌ڵ
دیپۆلیمه‌رایزه‌یشن).
پارسه‌نگی
ووزه له
پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی
بایۆدزل به
ته‌واوه‌تی
پشت ده‌به‌ستێت
به چه‌ندییه‌تی
به‌رهه‌مهێنانی
ئه‌و جۆره به‌روبومه
و چه‌نده
ڕۆنی لێده‌گیرێت
واته به‌رهه‌مهێنانی
ڕۆن ده‌گۆڕێت
به پێی جۆری
به‌روبومه
ڕۆنییه‌كه.
به
شێوه‌یه‌كی
گشتی واده‌رده‌كه‌وێت
له ووڵاته
ئیستیواییه‌كان
ڕێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی
ئه‌و جۆره به‌روبومه
ڕۆندارانه
له یه‌ك
هێكتاردا
زۆر زۆره.
له‌م
خشته‌یه‌ی
خواره‌وه‌دا
ئه‌و دانه‌وێڵه
سه‌ره‌كییانه‌ی
تێدا ڕاڤه‌كراوه
كه
بایۆدیزلیان
لێ به‌رهه‌مده‌هێنرێت:
-
Crop |
كیلۆگرام
ڕۆن \ ١٠٠ كگ
دانه‌وێڵه |
ناوی
دانه‌وێله |
Castor Seed |
٤٦ |
گه‌رچه‌ك |
Coconut |
٥٧ |
گوێزی
هیندی |
Cotton Seed |
١٥ |
تۆوی
په‌موو |
Groundnut Kernel |
٤١،٥ |
فستقی
سودانی(عه‌بید) |
Mustard |
٣٥ |
خه‌رده‌ل |
Canola |
٤٢ |
كانۆلا |
Corn |
٦.٥ |
گه‌نمه
شامی |
Palm Fruit |
٢٠.٠٠ |
پالم فروت |
Rapeseed |
٣٧.٠٠ |
پۆڵكه
(ره‌یپ سید) |
Sesame |
٥٠.٠٠ |
كونجی |
Soybean |
١٨.٥ |
سۆیا |
Jatropha |
١٥.٠٠ |
جاترۆفا |
Sunflower |
٤٨.٠٠ |
گوڵه‌به‌ڕۆژه |
پۆلێنكردنی
بایۆدیزل: -
بایۆدیزلی
پوخت كه له‌سه‌دا
سه‌د
بایۆدیزل به
(١٠٠B) ناوده‌برێت،
هه‌رچی تێكه‌ڵه‌ی
بایۆدیزڵ و
پێترۆدیزله
به (xxB) ده‌ستنیشان
ده‌كرێت و ئه‌و
دوو ئێكسه
ئاماژه‌یه
بۆ ڕێژه‌ی
بایۆدیزڵه‌كه
(واته- ٢٠B ئه‌وه
ده‌گه‌یه‌نێت
كه تێكه‌ڵه‌كه
له سه‌دا ٢٠
ی قه‌باره‌كه‌ی
بایۆدیزله و
له سه‌دا ٨٠
ی قه‌باره‌كه‌ی
پێترۆدیزله)
خاسیه‌ته‌كانی
بایۆدیزل: -
٢٩٢،٢
گرام\مۆڵ٭ |
گه‌ردیله
ژماره |
٠،٨٨
كگ\لیتر |
چڕی |
٠،٨٨
مێگاجول\كگ |
ووزه |
١٥٠ پله‌ی
سه‌دی |
پله‌ی كڵپه‌كردن |
٭بۆ
بایۆدیزلێك
كه له ڕۆنی
سۆیا
دروستكرابێت.
كاریگه‌رییه‌كانی
بایۆدیزل له
سه‌ر ژینگه: -
-
كه‌مكردنه‌وه‌ی
ده‌رپه‌ڕاندنی
دوانه
ئۆكسیدی كاربۆن:
له ئه‌نجامی
سوتاندنی
بایۆدیزل بڕی
ئه‌و گازی
دوانه
ئۆكسیدی
كاربۆنه‌ی به‌رهه‌م
دێت و ده‌رده‌په‌ڕینرێته
ناو ژینگه و
ده‌وروبه‌ر(كه
ده‌بێته هۆی
گه‌رمبونی
گۆی زه‌وی و
گۆڕاندنی كه‌ش
و هه‌وا-گرین
هاوس گاس
ئفێكت) جارێكی
تر ئه‌و دوانه
ئۆكسیدی
كاربۆنه به‌كارده‌هێنرێته‌وه
له‌لایه‌ن ئه‌و
تۆوانه‌ی كه
چێندراوون و
گه‌وره‌ده‌بن
ئه‌وانیش
پاشان به‌كارده‌هێنرێن
بۆ به‌رهه‌مهێنانی
بایۆدیزل. له
ئه‌نجامی
توێژینه‌وه‌یه‌كی
وه‌زاره‌تی
ووزه و وه‌زاره‌تی
كشتوكاڵی
ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی
ئه‌مریكا ده‌ركه‌وتووه
كه به به‌كارهێنانی
بایۆدیزل ٧٨٪
دوانه
ئۆكسیدی
كاربۆن كه‌م
ده‌بێته‌وه
به به‌راووردكردن
له‌گه‌ڵ
پێترۆدیزلدا.
-
كه‌مكردنه‌وه‌ی
یه‌كه‌ئۆكسیدی
كاربۆن: له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی ئۆكسجین
له پێكهاته‌ی
گه‌ردیله‌یی
بایۆدیزلدایه
و نزیكه‌ی له
١١٪ بارسته‌كه‌ی
ئۆكسجینه،
بۆیه به‌شێوه‌یه‌كی
ته‌واوه‌تی
ده‌سوتێت و
ڕێژه‌ی په‌یدابونی
یه‌كه‌ئۆكسیدی
كاربۆن به له
٤٨٪ كه‌م ده‌بیته‌وه.
-
كه‌مكردنه‌وه‌ی
ئۆكسیده‌كانی
گۆگرد: به‌شێوه‌یه‌كی
گشتی چونكه
بایۆدیزل
پێكهاته‌كانی
گۆگردی تێدا
نییه بۆیه
ده‌توانین
بڵێین له ئه‌نجامی
سوتاندنی
بایۆدیزلدا
ئۆكسیده‌كانی
گۆگرد (هۆی سه‌ره‌كی
بارانی ترشن
له‌گه‌ڵ
ئۆكسیده‌كانی
نایترۆجین) ده‌رناپه‌ڕێن
یان زۆر زۆر
كه‌من ئه‌گه‌ر
به‌راورد
بكرێن به
سوتاندنی
پێترۆدیزل.
-
كه‌مكرده‌وه‌ی
گه‌رد و
سووتو: گازی
ده‌رپه‌ڕیو
له ئه‌نجامی
سوتاندنی
بایۆدیزلدا
نزیكه‌ی له
٤٧٪ گه‌رد و
سووتوی كه‌متره
له سوتانی
پێترۆدیزل،له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی
بایۆدیزل
ئۆكسجین له
پێكهاته‌كه‌یدایه
و چاك ده‌سوتێت
وه‌ك ئاماژه‌مان
پێكرد.
-
كه‌مكردنه‌وه‌ی
هایدرۆكاربۆنه‌كان:
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
بایۆدیزل له
سه‌رچاوه‌یه‌كی
ڕووه‌كییه‌وه
به‌رهه‌مده‌هێنرێت
بۆیه بوونی
هایدرۆكاربۆنه
ئه‌رۆماتییه‌كانی
وه‌ك به‌نزین
و زایلین زۆر
كه‌مه و ڕێژه‌یان
به له ٦٧٪
كه‌متره له
بایۆدیزلدا
به به‌راوورد
له‌گه‌ڵ
پێترۆدیزل.
-
ئۆكسیدی
نایترۆجین :
به شێوه‌یه‌كی
گشتی تێكڕای
ده‌رپه‌ڕاندنی
ئۆكسیده‌كانی
نایترۆجین له
ئه‌نجامی
سوتاندنی
بایۆدیزلدا
به ڕێژه‌ی
١٠٪ زیاد ده‌كات،
ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ به‌رزی پله‌ی
گه‌رمی له
كات
سوتاندنیدا.
به‌هه‌رحاڵ،
چه‌ندین ته‌كنۆلۆژیا
و مادده‌ی
زیادكراو (ئه‌ده‌تیڤ)
ئێستا له
بواری
چاكسازی به‌ره‌وپێشچوندایه
به مه‌به‌ستی
كه‌مكردنه‌وه‌ی
ئۆكسیده‌كانی
نایترۆجین.
ئاسته‌نگه‌كانی
به‌رده‌م گه‌شه‌كردنی
به‌رهه‌مهێنانی
بایۆدیزل: -
-
به‌كارهێنانی
ڕوبه‌رێكی
فراوانی زه‌وی
كشتوكاڵی بۆ
به‌رهه‌م
هێنانی به‌روبومه
ڕۆنداره‌كان:
ئه‌مه‌ش له‌وانه‌یه
ببێته هۆی ئه‌گه‌ری
ڕاماڵینی
دارستانه‌كان
و جه‌نگه‌ڵه‌كان
له هه‌ندێك
ده‌ڤه‌ر و
ناوچه‌دا،
یان ئه‌گه‌ری
په‌یدابونی
كێبڕكێكردن
له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مهێنانی
خوارده‌مه‌نی
و دانه‌وێڵه له‌ناوچه
و ده‌ڤه‌ره‌كانی
تری جیهاندا.
-
گه‌ره‌نتی
كۆمپانیاكانی
ئۆتۆمبیل و
ئامێره‌كان:
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
گه‌ره‌نتی
كۆمپانیاكان
ئه‌و ئۆتۆمبیل
و ئامێرانه
ناگرێته‌وه
كه خاوه‌نه‌كانیان
بایۆدیزل به‌كارده‌هێنن
بۆیه خه‌ڵكی
سڵده‌كه‌نه‌وه
له به‌كارهێنانی
بایۆدیزل.
-
به‌های به‌ده‌ست
هێنانی گه‌واهی
نامه بۆ
بایۆدیزل زۆر
گرانه: هه‌تا
بایۆدیزل گه‌واهی
نامه‌ی
پێویست به ده‌ست
نه‌هێنێت (كه
له لایه‌نی
حكومی و
زانستییه‌و
ده‌رده‌كرێت)
كۆمپانیاكانی
ئۆتۆمبیل گه‌ره‌نتی
به‌كارهێنانی
ناكه‌ن، به‌ده‌ستهێنانی
گه‌واهی نامه
پێویستی به
ئه‌نجامدانی
چه‌ندین
تاقیكردنه‌وه‌ی
جیا جیا هه‌یه،
زۆری تێده‌چێت.
-
له سه‌ر
ئاستی جیهان
كارده‌كاته
سه‌ر نرخی
شتومه‌ك.
-
به‌رز و نزم
بونی نرخی
تێچونی.
-
له ئێستادا
گرانتری تێده‌چێت
به به‌راوورد
له‌گه‌ڵ
پێترۆدیزل.
-
به‌رزی ڕێژه‌ی
ده‌رپه‌ڕاندنی
ئۆكسیده‌كانی
نایترۆجین.
-
له ئه‌نجامی
به‌رهه‌مهێنانی
بایۆدیزل
بڕێكی زۆر
گلیسرینی
خاو‌و به‌رهه‌م
دێت وه‌ك به‌رهه‌مێكی
لاوه‌كی كه
هێشتا به‌كارهێنانی
كه‌مه و
نادیاره.
بڕی به‌رهه‌مهێنانی
بایۆدیزل له
جیهاندا و
تواناكانی
داهاتو:
بڕی
پێترۆدیزلی
به‌كارهاتوو
له جیهاندا
بۆ ساڵی (٢٠٠٥)
به (٩٥٠
ملیار لیتر)
ده‌خمڵێنرێت.
وه به‌رهه‌مهێنانی
بایۆدیزل له‌سه‌ر
ئاستی جیهان بۆ
هه‌مان ساڵ
نزیكه‌ی (٤،١
ملیار لیتر)
بووه و ڕێژه‌ی
به‌رهه‌مهێنانی
ووڵاتانی
جیهان به‌م
شێوه‌یه‌ی
لای خواره‌وه
بووه
به‌رهه‌مهێنانی
جیهانی
بایۆدیزل
بۆ
نمونه ئه‌گه‌ر
وایدانێین
ڕێژه‌ی له ٢٪
پێترۆدیزلی
جیهانی
بگۆڕێت و جێی
بگیرێته‌وه
به بایۆدیزل
ئه‌وا
پێویسته ١٥
ملیار لیتر
بایۆدیزل به‌رهه‌م
بهێنرێت. ئه‌م
به‌رهه‌مهێنانه
گه‌وره‌ی
بایۆدیزل چه‌ندین
كاریگه‌ری هه‌یه،
وه‌ك چۆن له
ئاسته‌نگه‌كان
و كاریگه‌رییه‌كاندا
ڕوونكراوه‌ته‌وه.
هه‌موو
كاریگه‌رییه‌كان
و ئاسته‌نگه‌كانی
به‌رهه‌مهێنانی
بایۆدیزل و ده‌رئه‌نجامه‌كانی
له چه‌ند
ساڵی
داهاتوودا به
شێوه‌یه‌كی
ڕوون ئاشكرا
دیاریكراوه
له‌م ماڵپه‌ڕه‌دا
له ڕێگه‌ی ئه‌م
خشته
زیندووه‌ی
لای خواره‌وه: