یه‌كه‌م
هه‌نگاوی ئه‌م
لێكۆڵینه‌وه‌یه
پێوانه‌كردنی
ڕه‌وش و
بارودۆخی
گازی ئه‌كسۆزی
جه‌نه‌رێته‌ره‌كه
بوو، بۆ ئه‌وه‌ی
به ته‌واوی
سیستمی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی
گه‌رمی
دیزاین بكه‌ین
پیویسته ئه‌م
خاڵانه‌ی لای
خواره‌وه
دیاریانبكه‌ین
و بیانزانین : -
-
پله‌ی گه‌رمی
گازی ئه‌كسۆزه‌كه
-
پیكهاته‌ی
گازی ئه‌كسۆزه‌كه
-
خێرایی ده‌رچونی
گاز له ئه‌كسۆزه‌كه‌وه
-
پرۆفاییلی
گۆڕڕانی لۆد
(بارگه) له
كێڵگه‌كه‌دا
به درێژایی
ڕۆژ (له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی پله‌ی
گه‌رمی گازی
ئه‌كسۆزه‌كه
به گۆڕڕانی
لۆد ده‌گۆڕڕێت
– هه‌تا لۆد
زۆر بێت پله‌ی
گه‌رمی گازه‌كه
به‌رزتر ده‌بێت
وه به پێچه‌وانه‌شه‌وه).
هه‌ندێك
له‌و
پێوانانه كه
پێویسته
بكرێن كێشه و
ئاسته‌نگی
پراكتیكی و ته‌كنیكی
له‌به‌رده‌مدایه،
له میانه‌ی
پرۆژه‌كه‌ماندا
زۆرێك له ئه‌ڵته‌رناتیڤه
زانستییه‌كان
تاوتوێ كران
به‌مه‌به‌ستی
بازدان به‌سه‌ر
ئه‌و ئاسته‌نگانه‌دا
و پاشان چه‌ند
ئه‌گه‌رێكی
زانستیان بۆ
داتاشرا.
● پرۆفایلی
لۆد (بارگه)
پله‌ی
گه‌رمی گازی
ئه‌كسۆزه‌كه
ده‌گۆڕێت به
گۆڕانی ڵۆد.
هه‌تا لۆد زۆر
بێت ئه‌وا پله‌ی
گه‌رمیش به‌رز
ده‌بێت وه‌ك
پێشتر ئاماژه‌ی
پێكرا، به
پێی زانیاری
كۆمپانیای دروستكه‌ری
جه‌نه‌رێته‌ری
كێڵگه‌كه به‌رزترین
پله‌ی گه‌رمی
گازی ئه‌كسۆزه‌كه
ده‌گاته (٥٤٠
پله‌ی سه‌دی)
● پێوانه‌ی
پله‌ی گه‌رمی
گازی ئه‌كسۆزه‌كه
ئه‌نجام
گه‌یاندنی ئه‌م
كاره
پێویستی به
ووریاییه،
چونكه هه‌ڵسوكه‌وت
له‌گه‌ڵ پله‌یه‌كی
گه‌رمی به‌رز
ده‌كرێت.
پیویستی به
جل وبه‌رگی
تایبه‌ت هه‌یه
و هه‌روه‌ها خۆپاراستن
له گازی ئه‌كسۆزه‌كه
زۆر گرینگه.
له‌م كاره‌دا
گه‌رمی
پێوێكی
دیجیتاڵ به‌كارهات
كه توانای هه‌یه
تا (٧٠٠ پله‌ی
سه‌دی) بخوێنێته‌وه،
ئینجا
هێڵكاری
نێوان پله‌ی
گه‌رمی و لۆد
(بارگه)
كێشرا (پله‌ی
گه‌رمی گازه‌كه
به بونی لۆدی
جیا جیا
پێورا)پاشان
له‌گه‌ڵ
پرۆفایلی
ڕۆژێكی ته‌واو
ده‌گونجێنرێت
وبه‌راورد
ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی
گۆڕڕانی پله‌ی
گه‌رمی به
گۆڕڕانی
لۆدمان ده‌ست
ده‌كه‌وێت به
درێژایی ڕۆژێك.
● پێكهاته‌ی
گازی ئه‌كسۆز
زانینی
پێكهاته‌ی
گازی ئه‌كسۆزه‌كه
زۆر گرینگه
چونكه خاسیه‌تی
سه‌ره‌كی
گازه‌كه ده‌رده‌خات.
ئامێری پێوان
و چاودێری
گازی ئه‌كسۆز
له بازاڕدا
ده‌ست ده‌كه‌وێت
به‌ڵام نرخی
زۆر گرانه
ناتوانرێت له
هه‌مو
كارێكدا به‌كاربهێنرێت.
له‌م
حاڵه‌دا وه
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
ئه‌و ئامێره
تایبه‌ته‌مان
نییه پێكهاته‌ی
گازه‌كه به
نزیكه‌یی
دایده‌نێین
پشت ده‌به‌ستین
به سه‌رچاوه
زانستییه‌كان
و هاوكێشه‌ی كارلێكی
سوتاندنی
بایۆدیزل و ئه‌و
زانیاریانه‌ی
له لایه‌ن
كۆمپانیای جه‌نه‌رێته‌ره‌كه‌وه
به‌ده‌ستكه‌وتون.
ڕاستی
و دروستی و
گونجاوی ئه‌م
گریمانه‌مان
پێ قه‌بوڵه.
●
خێرایی گازی
ئه‌كسۆز
له‌به‌ر
به‌رزی پله‌ی
گه‌رمی گازی
ئه‌كسۆزه‌كه
پێوانی
خێراییه‌كه‌ی
به ئامێری وه‌ك
ئه‌نانۆمیته‌ر
نا به‌جێیه
(چونكه وه‌ك
خۆمان
تاقیمانكرده‌وه
له پاش چه‌ند
چركه‌یه‌ك
ئامێره‌كه
له كار كه‌وت
له‌به‌ر به‌رزی
پله‌ی گه‌رمی).
به
هه‌مان شێوه
به‌كارهێنانی
(پیتۆت تیوب)
پشتی پێنابه‌سترێت.
چونكه له به‌ر
سروشتی گازی
ئه‌كسۆزه‌كه
-نۆبه‌كردن واته
زیاد و كه‌م
ده‌كات،
گێژاوی- وا ده‌كات
كه پێوانه‌كردنی
خیراییه‌كه
ڕاست نه‌بێت.
هه‌رچه‌نده
ئێستا ئامێری
نوێ هه‌یه به‌سه‌ر
ئه‌و كێشانه‌دا
زاڵبووه به‌ڵام
به‌داخه‌وه
ئه‌و ئامیره
بۆ ئێمه له‌به‌رده‌ستدا
نه‌بو.
ئه‌م
جۆره جه‌نه‌رێته‌رانه
ناتوانرێت به
پارسه‌نگكردنی
مادده‌ش(ماس
به‌لانس)
خێرایی گازه‌كه
بدۆزرێته‌وه.
بۆیه
جارێكی تر پشت
ده‌به‌ستین
به‌و
زانیاریانه‌ی
له
كۆمپانیای
دروستكه‌ری جه‌نه‌رێته‌ره‌كه‌وه
به‌ده‌ستكه‌وتون.