كورته
لیستی هه‌ڵبژێردراوی
به‌كارهێنانه‌كانی
گلیسرین:-
له‌م
هه‌نگاوه‌ی
شێوازی
كاركردنه‌كه‌مان
ڕۆشنایی ئه‌خه‌ینه
سه‌ر كورته‌لیستی
به‌كارهێنانه‌كانی
گلیسرین كه
پێشتر هه‌ڵبژێردران،
ئاكامی هه‌ریه‌ك
له‌وانه له
خواره‌وه
ئاماژه‌ی
پێده‌كریت:
- بۆ به‌رهه‌م
هێنانی گازی
میسان(به‌ڕێگه‌ی
بایۆهه‌رسكردن
بێ ئۆكسجین)
له‌م
به‌كار‌ینانه‌دا
گازی میسان به‌رهه‌مده‌هێنرێت
به به‌كارهێنانی
پاشه‌ڕۆی
مرۆڤ و ئاژه‌ڵ
له
كارلێكێكی
بایلۆژیدا به‌بێ
بونی ئۆكسجین.
ئه‌گه‌ر له‌م
كارلێكه‌دا
ته‌نها (٥٪)
گلیسرین زیاد
بكرێت بۆ پاشه‌ڕۆكه‌كان
ئه‌وا ڕێژه‌ی
به‌رهه‌مهێنانی
گازی میسان
(٣٠٠٪) زیاد ده‌كات
وه‌ك
تاقیكردنه‌وه‌كانی
ناو تاقیگه‌كان
ده‌ریده‌خه‌ن
به‌م گرافه‌ی
لای خواره‌وه:
به‌ڵام
ئه‌م به‌كارهێنانه‌ی
گلیسرین زۆر
چڕ نییه واته
پێویستمان به
بڕێكی كه‌م ده‌بێت،
وه ئه‌گه‌ر
هاتو هه‌مو گلیسرینی
عه‌مباركراوی
كێڵگه‌كه به‌كاربهێنین
ئه‌وا
پێویستمان به
بڕێكی زۆر زۆر
گه‌وره پاشه‌ڕۆ
ده‌بێت.
- بۆ به‌رهه‌مهێنانی
گازی
هایدۆجین به
ڕێگه‌ی – ئه‌كویه‌س
فه‌یس
ریفۆرمینگ(RPA)-
ئه‌م
ته‌كنلۆلۆژیایه
زۆر سه‌ره‌نج
ڕاكێش و
گرینگه
چونكه به
هۆیه‌وه ده‌توانین
گازی
هایدرجین به‌رهه‌مبهێنین
له چه‌ند
پێكهاته‌یه‌كی
كاربۆن به
گلیسرینه‌وه‌ش،
به‌ڵام چه‌ند
كێشه‌یه‌كی
له‌به‌رده‌مدایه:
-
دامه‌زراندنی
یه‌كه‌یه‌كی
وه‌ها ئاسان
نییه به‌تایبه‌تی
له كێڵگه‌یه‌كی
وه‌ك دۆهێڵ كه
به‌رهه‌می
بایۆدیزلی كه‌مه.
-
كاریگه‌ری
گلیسرینی
خاو‌و له‌سه‌ر
كارای یاریده‌ده‌ره‌كانی
یه‌كه‌كه
هێشتا
نادیاره
-
نرخی تێچونی
به‌رهه‌مهێنانی
هایدرجین به‌م
ڕێگه‌یه زۆر
زۆر گرانتر ده‌بێت
له گازی
سروشتی و
بایۆدیزل.
هه‌نوكه
له بازاڕدا
چه‌ندین
ئامێری
سوتاندنی
گلیسرین وه‌ده‌ست
ده‌كه‌وێت،
ته‌كنلۆژیایه‌كی
زۆر هاسان و
سانایه. به
شێوه‌یه‌كی
گشتی
گلیسرینی
خاو‌و له‌گه‌ڵ
ڕێژه‌ی له
(١٢٪)
بایۆدیزل یان
ڕۆن تێكه‌ڵ ده‌كرێت
و له ئامێری
سوتاندنه‌كه‌دا
به‌كار ده‌هێنرێت،
بۆیه به‌و ڕێژه‌یه‌ش
تێكه‌ڵ ده‌كرێت
هه‌تا
گلیسرینه
خاوه‌كه به
باشی بسوتێت و
شی نه‌بێته‌وه
بۆ پێكهاته‌ی
ژه‌هراوی وه‌ك
ئه‌كرۆلاین.
به ڕه‌چاو گرتنی بڕی ووزه‌ی هه‌ڵگیراو له گلیسرینی خاو وه‌ك له تاقیگه‌دا بۆمان ده‌ركه‌وت ئه‌و بڕه گلیسرینه خاوه‌ی له كێڵگه‌كه‌دا به‌رهه‌م دێت له مانگێكدا ئه‌وا ده‌توانین (٤٦٠٠٠ كیلۆوات كاتژمێر له مانگێكدا) ووزه وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی گه‌رمی بۆ كێڵگه‌كه به‌كاربێت.