ئه‌نجامه‌كان:
-
ئه‌م
گرافه‌ی لای
خواره‌وه ئه‌نجامی
پێوانه‌كاریه‌كانمان
ده‌رده‌خات،
له
تاقیكردنه‌وه‌كه‌دا
له لۆدی
(بارگه‌ی) جیا
جیادا پله‌ی
گه‌رمیمان
پێوا، وه‌ك له
گرافه‌كه‌دا
دیاره به‌رزترین
پله‌ی گه‌رمی
گازی ئه‌كسۆزه‌كه
گه‌یشته (٣٩٠
پله‌ی سه‌دی)،
به‌لام هێشتا
جه‌نه‌رێته‌ره‌كه
نه گه‌یشتبووه
فول لۆد.
ئه‌و
گرافه‌ی سه‌ره‌وه
له‌گه‌ڵ
پرۆفایلی
كاركردنی
ڕۆژانه‌ی جه‌نه‌رێته‌ره‌كه‌دا
ده‌گونجێنرێت
و به‌راورد ده‌كرێت
وه له ئه‌نجامدا
پرۆفایلی
رۆژانه‌ی
لۆدمان ده‌ست
ده‌كه‌وێت وه‌ك
له خواره‌وه
دیاره( له
كاتژمێر ١٢:٠٠
بۆ ٢:٠٠ نیوه‌ڕۆ
جه‌نه‌رێته‌ره‌كه
گه‌وره‌ترین
لۆدی له‌سه‌ره
چونكه له‌و
كاته‌دا زۆر
كاره‌با به‌كارده‌هێنن
به‌هۆی قه‌رباڵغی
ریستورانه‌كه):
به
ڕه‌چاوكردنی
پرۆفایله‌كه‌ی
سه‌ره‌وه ئه‌و
پاوه‌ره‌ی كه
ده‌توانرێت
له ڕۆژێكدا
له گازی ئه‌كسۆزه‌كه
هه‌ڵبگیرێته‌وه
به‌م شێوه‌یه‌ی
لای خواره‌وه
ده‌بێت:
ئه‌گه‌ر
وای دانێین كه
چوستی گه‌رمی
ئاڵوگۆڕپێكه‌ره‌كه
(٧٠٪) بێت هه‌روه‌ها
وامان داناوه
كه خێرایی
گازی ئه‌كسۆزه‌كه‌ش
نه‌گۆڕه ئه‌وا
ئه‌و ووزه‌یه‌ی
كه ده‌توانرێت
له گازی ئه‌كسۆزه‌كه
هه‌ڵبگیرێته‌وه
ده‌كاته (٣٠٠
كیلۆوات
كاتژمێر) بۆ
هه‌ر ڕۆژێك.
دامه‌زراندنی
ئامێره‌كانی
ئاو گه‌رمكردن
و گه‌رمكردنی
ناو ماڵ: