پێشنیاره‌كانمان:-
له
كۆتاییدا وه
به ڕه‌چاوگرتنی
هه‌مو به‌كارهێنانه‌كانی
گلیسرین كه
پێشتر لێیان
دواین،
چاكترین و
گونجاوترینیان
به‌كارهێنانی
گلیسرینه وه‌ك
سوته‌مه‌نی،
ئه‌م وێنه‌ی
لای خواره‌وه
له
كۆمپانیایه‌كه‌وه
ده‌ستمان كه‌وتوه
كه ئامێری
سوتاندنی گلیسرین
دروست ده‌كات.
به ئاسانی ئه‌م
ئامێره له‌گه‌ڵ
سیستمی گه‌رمی
و به‌رهه‌مهێنانی
ئاوی گه‌رم
پێكه‌وه ده‌به‌سترێنه‌وه.
له
هه‌مو ئامێره‌كانی
سوتاندنی
گلیسرین
پێویسته
گلیسرین له‌گه‌ڵ
ڕۆن یان
بایۆدیزلدا
تێكه‌ڵ بكرێت
پێش به‌كارهێنانی
بۆیه یه‌كه‌یه‌كی
تێكه‌ڵكردن
گلیسرین و ڕۆن
یان بایۆدیزل
پێویسته، پاش
تێكه‌ڵكردنیان
ئینجا په‌مپ
ده‌كرێت بۆ
ئامێری
سوتاندنی
گلیسرین.
لێكدانه‌وه‌ی
شیاوی
پێشنیاره‌كه
و ده‌رئه‌نجامه‌كان:
به‌پێی
ئه‌و بڕه
گلیسرینه‌ی
كه له كێڵگه‌كه
به‌رهه‌م دێت
له‌گه‌ڵ
بایۆدیزل له
ماوه‌ی
مانگێك، ئه‌وا
ده‌توانین
بڕی نزیكه‌ی
(٤٦٠٠٠كیلۆوات
كاتژمێر بۆ هه‌ر
مانگێك) ووزه
به‌رهه‌م
بهێنرێت له
سوتاندنی
گلیسرینی
خاو‌و. وه‌ك
پێشتر ئاماژه‌ی
پێكرا ئامێری
سوتاندنی
گلیسرین زۆر
به ئاسانی له‌گه‌ڵ
سیستمی گه‌رمی
و ئاوی گه‌رمی
كێڵگه‌كه
ببه‌سترێته‌وه،
ته‌نانه‌ت ئه‌و
ئامێره ده‌توانێت
جێگه‌ی بۆیله‌ره‌كه
بگرێته‌وه.
به
ڕه‌چاوگرتنی
ئه‌وه‌ی
گلیسرین له‌گه‌ڵ
(١٢٪)
بایۆدیزل
تێكه‌ڵ ده‌كرێت،
وه لیترێك
بایۆدیزل
(٠،٧٣) پاوه‌نی
تێده‌چێت پاش
حسابكردنێكی
وورد ئه‌م ئه‌نجامانه‌ی
خواره‌وه‌مان
ده‌ست كه‌وت
£ ٠،٧٣ |
نرخی
بایۆدیزل |
١٢٪ |
ڕێژه‌ی
بایۆدیزل له
تێكه‌ڵه‌كه‌دا |
£ ٣٥٣،٩٦ |
قازانجی
هه‌ر مانگێك |
٤٪ |
ڕێژه‌ی
سو‌و |
٦،٣٣
ساڵ |
پاره‌ی
تێچو ده‌درێته‌وه
له پاش |
٧،٤٤ ساڵ |
ده‌ستپێكردنی
قازانج له
پاش |
£٧٥٥٢ |
قازانج
له پاش (١٠)
ساڵ |
ئه‌م
ئه‌نجامانه
ته‌نها ئه‌وه
ده‌رناخه‌ن
كه ئامێری
سوتاندنی
گلیسرین كێشه‌ی
گلیسرینی عه‌مباركراو
كۆتایی دێنێت
به‌ڵكو ده‌بێته
سه‌رچاوه‌یه‌كی
وه‌به‌رهێنانی
باش و گونجاو.
هه‌ر
وه‌كو له خشته‌كه‌ی
سه‌ره‌وه‌دا
ڕوونكراوه‌ته‌وه
له پاش (٦،٣٣)
ساڵ پاره‌ی خه‌رجكراو
ده‌درێته‌وه
و له پاش
(٧،٤٤) ساڵ
قزانجكردن ده‌ست
پێده‌كات وه
پاش (١٠) ساڵ
بڕی (٧٥٥٢)
پاوه‌ن
قازانج ده‌كات.
خاڵێكی
گرینگ هه‌یه
پێویسته
ڕۆشنایی
بخرێته سه‌ر
ئه‌ویش رێژه‌ی
تێكه‌ڵكردنی
بایۆدیزل
نرخی تێچونی
بایۆدیزل
ڕۆڵێكی سه‌ره‌كیان
ده‌بێت له‌م
حسابكردنه‌دا،
چونكه هه‌ر
گۆڕانكاریه‌ك
له‌و پێوه‌راندا
كارده‌كاته
سه‌ر شیاوی و
ده‌رئه‌نجامه‌كانی
ئه‌م
لێكۆڵینه‌وه‌یه.
بۆ
چاككردنی ئه‌نجامه‌كانی
سه‌ره‌وه ئه‌م
چاكسازییانه‌ی
لای خواره‌وه
به پێویست ده‌زانین:
●
داواكردنی
پێشنیار له
كۆمپانیای
دروستكه‌ری
ئامێری
سوتاندنی
گلیسرین و
زیاتر ورده‌كارییه‌كانی
ئامێره‌كه ڕوونبكرێته‌وه.
● تیشك
خستنه سه‌ر
وورده‌كارییه‌كانی
به‌ستنه‌وه‌ی
ئامێری
سوتاندنی
گلیسرین به
سیستمی گه‌رمییه‌وه.
● وورده‌كاری
زیاتر له
باره‌ی خه‌رجی
پیویست بۆ
پێشنیاره‌كه‌مان
به خه‌رجی
دامه‌زراندن
و پاراستن و
سیانه‌وه.